PNA- مه‌نسوور جیهانی/ ئیسفه‌هان ـ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه كۆنفرانسی زانستی به ناونیشانی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال" به په‌یامی بانگه‌وازی بۆ ئاشتی ناوچه‌یی و ئاشتی جیهانی و هه‌روه‌ها یه‌كێیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له نێو كورددا، له لایه‌ن كومیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوێندكارانی كورد له هۆڵی سه‌در له كۆلێژی ئابووری زانكۆی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی به‌شی رۆشنبیری ئلژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری ئیسفه‌هان، كۆنفرانسی زانستی به ناونیشانی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال" به په‌یامی بانگه‌وازی بۆ ئاشتی ناوچه‌یی و ئاشتی جیهانی و هه‌روه‌ها یه‌كێیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له نێو كورددا، له لایه‌ن "انجمن علمی علوم سیاسی گروه حقوق و علوم سیاسی دانشگاه اسفهان" واته "كومیته‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوێندكارانی كورد" به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی زانكۆی ئیسفه‌هان و زانكۆكانی دیكه‌ی ئێران و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد، مامۆستایانی زانكۆ له هۆڵی سه‌در له كۆلێژی ئابووری زانكۆی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه‌دا خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ شه‌هیدانی كوردستانٌ،ٌ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال راگه‌یاندرا و ئاماده‌بووان به وه‌ستان بۆ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیدانه، یاد و بیرهوهریانیان به‌رز و پیرۆز راگرت.
له درێژه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا له لایه‌ن پێشكه‌ش كاری به‌رنامه حوسێن رۆسته‌می شیعرێك خوێندرایه‌وه. پاشان پێشكه‌ش كاری دیكه‌ی برنامه‌كه خاتوو به‌یان كه‌ریمی په‌خشانی "گۆڕستانی چیاكان" هۆنراوه‌ی شێركۆ بێكه‌س پێشكه‌ش كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانسی زانستی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال" جه‌لال حاجی زاده له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا به زمانی كوردی به خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و پاشان ئاماژه‌ی به كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌ست و هه‌له‌بجه و ئه‌نفال كرد و له لایه‌نی مێژوویی و رۆژنامه‌وانییه‌وه ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌روه‌ها گوتی: له راستیدا ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد هاتووه به شێوه‌یه‌كی زانستی و یاسایی كاربكه‌ین و هیوامان ئه‌وه‌یه كه بتوانین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ساتانه‌یان به سه‌ر كورد هێناوه به شێوه‌یه‌كی گونجاو دادگایی بكرێن و به‌سزای خۆیان بگه‌ن و چیتر تاوانی به‌م چه‌شنه به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌كرێنه‌وه.
حاجی زاده له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: بابه‌تی ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت له یه‌كتری جیاواز نین، پێمان وایه شته‌كه گه‌وره‌تر له‌وانه‌یه، واباشتره بڵێین پرۆسه‌ی قڕكردن، پرۆسه‌ی كورد كوژی و پرۆژه‌ی كوشتنی به كۆمه‌ڵی كورد، كه هه‌موویان پێكه‌وه گرێدراون و به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌وه و پێشمان وایه ئه‌وانه له چوارچێوه‌ی جینۆساید ده‌كرێ كاری له سه‌ر بكه‌ین و له واقیعدا ده‌مانه‌وێت له سه‌ر هۆیه‌كانی ئه‌و كاره‌ساتانه كار بكه‌ین وه‌كوو دۆسیه‌یه‌كی شیاو و گونجاو تاپۆی بكه‌ین و كاری زانستی و توێژینه‌وه‌یی و رچهڵهك ناسییه‌كی له‌سه‌ر بكه‌ین..
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانسی زانستی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال"، هه‌روه‌ها گوتی: به بڕوای من ئه‌و كاره‌ساتانه ته‌نیا بۆ یه‌ك هۆ و مه‌به‌ست به سه‌ر كورد هاتووه له واقیعدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كورده، هه‌ر به‌م پێیه ئێمه ده‌توانین سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌وه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه له راستیدا ئه‌و كاره‌ساتانه و ده‌یان كاره‌ساتی له‌و چه‌شنه كه به درێژایی مێژوو له ناوچه‌كه له لایه‌ن سه‌دام حوسێنی زه‌مانه‌كان و جیاجیای سه‌رده‌م به سه‌ر كورد هاتووه، هۆیه‌كه‌ی چییه؟ و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چی؟
وتاری "ناوه‌ندی دژ به ئه‌نفال و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد" واته "چاك" كه به تایبه‌ت بۆ ئه‌م كۆنفرانسه ئاماده كرابوو له لایه‌ن پێشكه‌ش كاری كۆنفرانسه‌كه خوێندرایه‌وه.
له میانه‌ی كۆنفرانسی زانستی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال" مامۆستای زانكۆكانی تاران و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی دانیشتووی تاران دكتور ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، وتارێكی به ناونیشانی "ره‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌ساتی ئه‌نفال له روانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی"دا پێشكه‌ش كرد.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران كه وه‌كوو میوانی تایبه‌ت ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوو، سه‌ره‌تا شیعرێكی به ناوی "شیوه‌نی هۆنه‌ران بۆ هه‌له‌بجه" به هه‌ستێكی جۆان خوێنده‌وه و پاشان پارچه شیعری "چه‌كی پێنووس"ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
پاشان سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری به پێزی "زرێبار" و ماسته‌ری كۆمه‌ڵناسی مه‌سعود بینه‌نده وتارێكی زانستی به ناوی "فاجعه حلبچه و بازنمایی رسانهای ان" واته "كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له میدیاكان"دا به زمانی فارسی پێشكه‌ش كرد.
له درێژه‌ی كۆنفرانسی زانستی "هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت و ئه‌نفال"، مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی ئیسفه‌هان دكتور ئه‌حمه‌د جالینووس سه‌باره‌ت به كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، به شێوه‌یه‌كی زانستی و پسپۆڕانه هاته ئاخاوتن و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كرد و هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ كردن.
دكتور جالینووس سه‌ره‌تا گوتی: من وه‌كوو مرۆڤێكی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ ده‌مه‌وێت له سه‌ر كاره‌ساته گه‌وره‌كانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال كه له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه به سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و كوردستانی ئێران هاتووه، قسه بكه‌م.
هه‌روه‌ها گوتی: له دنیایه‌كدا كه باسی مافی مرۆڤ و ئه‌وشتانه ده‌كرێت زۆر جێگای داخه كه رژیمی به‌عس چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی كیمیایی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به كار دێنێت و دنیاش سه‌باره‌ت به‌م كاره‌ساتانه بێده‌نگ بوون، بێگومان ئه‌و كاره‌ساتانه یه‌گجار زۆر گه‌وره‌ن چونكه جینایه‌ت دژی مرۆڤه‌كانه و گومانی تێدا نییه.
مامۆستای زانكۆی ئیسفه‌هان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: به بڕوای من ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه كه پێكه‌وه دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له ئاستی دنیادا پێكه‌وه هه‌بێت و گوتارێك پێشكه‌ش بكه‌ین كه گوتارێكی زاڵ له ئاستی جیهانی بێت و له راستیدا ده‌نگی هه‌موومان بێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌بێت حه‌تمه‌ن له وتاری كۆتایی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا به پێكهێنانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له سه‌ر كاره‌ساته‌كانی بۆردوومانی كیمیایی سهدهرشت و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ئاماژه بكرێت و ئه‌و كاره ده‌بێت له ئاستی میللی و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام بدرێت و ئێمه‌ش كه‌ڵك وه‌رگرتنی كرده‌وه‌یی خۆمانی لێبكه‌ین.
دكتور ئه‌حمه‌د جالینووس له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: ده‌بێت ئه‌و كۆنفرانسه وه‌كوو سیمینارێكی زۆر زانستی چاوی لێبكه‌ین و هه‌ڵیسه‌نگێنین و پاش كۆتایی هاتنی كۆنفرانسه‌كه، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری زانستی له سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه بكه‌ین و له چه‌ندین لایه‌نه‌وه شیبكه‌ینه‌وه.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا فیلمێك له سه‌ر بۆردوومانی كیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه و دیمه‌نی شه‌هید و بریندار و دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شاره دوای كاره‌ساته‌كه بڵاوكرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی بهرنامهكهدهدا وتاری "ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافه‌كانی بریندارنی كیمیایی سه‌رده‌شت" كه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كۆنفرانسه ئاماده كرابوو له لایه‌ن پێشكه‌ش كاره‌وه خوێندرایه‌وه.
گۆرانیبێژی لاوی كورد هۆگر به ژه‌نینی ئامێری دیوان و به ده‌نگی خۆشی خۆی چه‌ندین گۆرانی به شیعره‌كانی جه‌لال مه‌له‌كشا، فه‌ردین حوقهمینا و چه‌ندین گۆرانی كرمانجی پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها سرودی خوێندكاری پێشكه‌شی خوێندكارانی كورد كرد كه بۆخۆی شیعره‌كه‌ی هۆنیوییهتهوه و ئاوازه‌كه‌شی بۆ دابه‌شكردووه.
خوێندكاری كوردی ماسته‌ری زانسته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی زانكۆی ئیسفه‌هان ره‌حمه‌ت حاجی مینه، وتارێكی به ناونیشانی "ئه‌نفال و ژینۆسایدی مۆدێڕن"ی پێشكه‌ش كرد.