بۆرۆژهه‌ڵات ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی هه‌ینیی 6ی بانه‌مه‌ڕ به ده‌سپێشخه‌ریی کۆمیته‌ی ژنانی رێکخراوی ناحوکمیی لاوانی تیرۆژ له شاری سه‌رده‌شت سیمینارێک له ژێر ناوی "خه‌سارناسیی کوشتنی شه‌ره‌فپارێزانه له کوردستان" به بیانووی تێپه‌ربوونی یه‌کساڵ به‌سه‌ر کوژرانی "دوعا ئیبراهیم" له شاری سه‌رده‌شت به به‌شداریی سه‌دان که‌س له ئۆگران پێکهات.
سیمیناره‌که کاتژمێر 10 و بیست ده‌قیقه‌ی به‌یانیی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی سیمینار سیروان ره‌شیدی ده‌ستیپێکرد. له سه‌ره‌تادا په‌یامی کۆمیته‌ی ژنانی رێکخراوی لاوانی تیرۆژ له لایه‌ن ئه‌سرین رادمه‌نش خوێندرایه‌وه. دواتر وتارێکی فه‌ره‌یدون مه‌لایی له ژێر ناوی فه‌رهه‌نگ له لایه‌ن ماهان ئه‌حمه‌دپور خوێندرایه‌وه و له درێژه‌دا فیلمێک به ناوی هاوار له ده‌رهێنانی ره‌حیم زه‌بیحی پێشکه‌ش کرا و پاش کۆتاییهاتنی فیلمه‌که ده‌رهێنه‌ر زه‌بیحی چه‌ند وته‌یه‌کی له بابه‌ت فیلمه‌که و کوشتنی شه‌ره‌فپارێزانه له کوردستان بۆ ئاماده‌بوان باسکرد. له درێژه‌ی سیمیناره‌که‌دا په‌خشانێکی ئه‌ده‌بی له نووسینی مێهدی به‌گزاده به ناوی "طاغی" له لایه‌ن خاتوو به‌گزاده خویندرایه‌وه. مێزگردێک به به‌شداریی هه‌ر یه‌ک له یوسف عباس زاده کارناسی پله‌به‌رزی ده‌رونناسی، عوسمان موزه‌یه‌ن کارناسی پله‌به‌رزی مافناسی و ئه‌بوبه‌کر شه‌ریعه‌ت‌په‌نا کارناسی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پێکهێنه‌ری به‌شێکی دیکه له سیمیناره‌که بوو که هه‌ر کام له به‌شداران له روانگه‌ی زانستیی خۆیانه‌وه مه‌سه‌له‌ی کوشتنی دوعا و به‌گشتی کێشه‌ی کوشتنی شه‌رفپارێزانه‌یان تاوتوێ کرد و دواتر وڵامی پرسیاری ئاماده‌بوانیان دایه‌وه. به‌هۆی زۆربوونی پرسیاره‌کان بڕیار درا له داهاتوودا وڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان به شێوه‌ی نوسراو له لایه‌ن وێبڵاگی رێکخراوی لاوانی تیرۆژ http://www.tirozh.blogfa.com/ بدرێته‌وه و بڵاو بکرێته‌وه.
