"هه موو مرۆڤێک رۆشنبیره، به‌ڵام گشتیان، ئه‌رکی رۆشنبیری به‌جێ ناهێنن".گڕامشی
کورد و که‌لکه‌له‌ی رۆشنبیری
جه‌لال حاجی زاده(j_hajizade81@yahoo.com)
وته‌ی به‌رایی
یه‌کێ له زاراوه‌گه‌لی زۆر چه‌توون و زه‌قی قۆناخی رۆشنگه‌ری و نوێخوازی، واتا گووتاری(Discurse) رۆشنبیر و رۆشنبیرییه که وه‌ک ته‌وه‌رێکی گرینگ و ناوه‌ندێکی هزری،رۆڵی کاریگه‌ر و شوێندانه‌رییه‌کی چڕ و پڕی له هه‌ر قۆناخێکدا بینیوه. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که‌پێناسه کردنی ئه‌و‌چه‌مکه گه‌لێک دژواره‌و زۆرشت و متی! لێ شین بۆته‌وه ؛هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی پسپۆڕان و زانایان، مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی و دیاریکراویان له‌و زه‌ریایه هه ڵێنجاوه . دیاره ئه و دیار‌ده و داوه ئێمه و مانانیش ده گرێته‌وه و تووشی ئه‌و کۆسپه‌مان ده‌کات. به‌و مه‌به‌سته‌ش وێڕای خوێندنه‌وه‌یه‌کی ره‌خنه‌ئامێز له مه‌ڕ قه‌یرانی گووتاری رۆشنبیری کوردی،هه‌وڵ ده‌درێت به دید و بینینێکی بنه‌ماشکێنانه(Deconstruction) ده‌قی ئه‌و گووتاره تاوتوێ بکرێ و پاشان تێڕامانێکی تایبه‌تی بێنێته به‌ر رۆژه‌ڤی لێکدانه‌وه. له‌و رووه‌وه ئه‌و کورته بابه‌ته به دوای ئه‌وه وه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له بیروباوری بیرمه ندانی ئه‌و گۆڕه‌پانه ، له‌مه‌ر گووتاری روشنبیری کوردی(ئه‌گه‌رئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه راست بێت!)، هه‌ڵبه‌ت به چاوێکی ره‌خنه‌ئامێزه‌وه بدوێت. هه‌ر بویه‌ش سه‌رتا به‌چه‌ن ئاماژه پێدانێک به‌پێناسه‌ی رۆشنبیری،هه‌وڵی شیکردنه‌وه‌ی زاراوه‌ی رۆشنبیری کوردی ئه دات و له و روانگه‌وه ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و شیکارییه، به نه‌فعی رۆشنبیری کوردی ده‌قۆزێته‌وه وتێکهه‌ڵکێشیان ده‌کات؛به‌و مه‌به‌سته دوای‌سه‌رتا‌یه‌ک و به دوای رونکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌زه‌ری، ئاوڕێک ده ده‌ده‌ینه‌وه سه‌ر گووتاری رۆشنبیری کوردی وبه دیدێکی بنه ما شکێنی و لێگیرانه ده‌یخه‌ینه ناو بێژینگی شه‌ن وکه‌و کردن.